2038 کوردستان

بڕیار بۆ کافتریاکان دەرچوو دەبێت هەمووان پێوەى پابەندبن

09:05 - 12/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

قایمقامیەتى قەزاى سەیدسادق رایگەیاند، بڕیاریان بۆ کافتریاکان دەرکردووە دەبێت لە کاتـژمێر 12ى شـەوەوە کافتـریا و هـۆڵـەکانی بلیـارد دابخرێن، بەپێچەوانەوە ئەگەر پابەند نەبن سزادەدرێن.

 

ئەمشەو سێشەممە، رەزا محەمەد قائمقامـی قـەزای سەیدسادق فەرمانى بە لیژنـە هاوبەشەکانی قائمقـامیـەت کردووە، سەردانـی کافتریـا و هۆڵەکانی بلیارد و سەنتـەری گەیمـەکان بکەن، لە پێنـاو ڕێگریکـردن لـە دیـاردەی قومـارکردن و سـەردان کردنی مێـرد منـداڵانی خـوار تەمـەن (١٨) ساڵ بۆ ناو ئـەو جێــگایانە.

هەروەها بڕیاریشیداوە لە سبەى چوارشەممـە بەرواری (١٣ی ١١ی ٢٠٢٤)، پێویستە لە کاتژمێر (١٢:٠٠) شەوەوە شوێنەکانیان دابخەن و کاری تێدانەکەن، هەر خاوەن کافتریـا و هۆڵەکانی بلیارد و سەنتەری گەیمەکانیان پابەندنەبن پەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە و شوێنەکەی دادەخرێت.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن