2525 کوردستان

ئەوکەسە کێ بوو بە ١١ کگم تلیاکەوە لە هەولێر دەستگیر کرا

02:59 - 10/11/2024

زەمەن _ هەولێر

 

لە پارێزگای هەولێر، بازرگانێکی بیانی بە ١١ کیلۆگرام کۆکاینەوە دەستگیرکرا.

ئەمرۆ یەکشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە و رایگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچونی چەند هەفتەیی، لەچالاکیەکدا لەبەرواری ٨ی١١ی٢٠٢٤ لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی 11  کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا بگرن.

 

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو ماددە هۆشبەرانە لە کینیاوە هێنراونەتە هەرێمى کوردستان و هەر لە پرۆسەى دەستگیرکردنەکەدا بازرگانێکى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوە کە بیانى بوە و چەندین ساڵ بوە کارى بازرگانى ماددە هۆشبەرەکانى کردوە.

 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ