نوێنەرانی مامۆستایان ئاگادارییەک بۆ خۆپیشاندانی سبەینێ ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان دەکەن
11:31 - 09/12/2023
زەمەن - کوردستانی
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنن، رۆژی یهكشهممه
بهشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان ناكهن له بهردهم بهڕێوهبهرایهتی پهروهردهی
رۆژئاوا و كاتژمێر 9 دهچنه بهردهم بهڕێوهبهرایهتی پهروهردهی گشتی سلێمانی.
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاویانكردەوە، وەكو مامۆستایانی
وانەبێژ لە سلێمانی بۆ پشتیوانی و چارەسەركردنی كێشەی ئەو مامۆستایانەی لەناو شاری
سلێمانی كەمتر لە ۱۲ بەشەوانەیان بـۆ ماوەتەوەو شایستەی دارایی
مانگی ۹ یان بۆ سەرف نەكراوە، یان دوور خراونەتەوە لە قوتابخانەو
خوێندنگاكانیان كاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ و نوێنەرەكانیان
لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی ڕۆژی یەك شەممە ۱۰ۍ۱۲ی۲۰۲۳ ئەنجام دەدرێ.
ئەوەشیان خستەڕوو، داوا لەهەموو ئەو مامۆستا وانەبێژە دەكەین
كە كێشەی لەم جۆرەیان هەیە لەكات و شوێنی دیاریكراودا ئامادە بن، بەتایبەت تا
بتوانین لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی دابنیشین بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی
گونجاو بۆ كێشەكەیان، مامۆستایانی وانەبێژ ، ئەوانەی ئەم كێشانەیان نیە پێویست دەكات
پشتیوانی كێشەی هاوڕێكانیان بن و ئامادەبن.
لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە، گردبوونەوەی ڕۆژی یەك شەممەو
دانیشتن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بە مانای شكانی بایكۆت و نەرمی نواندن نیە
لە ئاست داوا هەرە ڕەواكەمان كە دامەزراندنە، بەڵكو تەنها دامەزراندن ناچاری چوونەوە
بۆ هۆڵەكانی خوێندنمان دەكات و لەهەفتەی داهاتوودا پلانی نوێ بۆ كۆتاییهاتنی وەرزی
یەكەم و پلانی بایكۆت بۆ وەرزی دووەم دەخەینەڕوو .