74 کوردستان

پشتیوان سادق: حکومەتی عێراق بە شاندی هەرێمیان وتووە دەتوانین مووچەی سەدا 60ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین

03:06 - 09/12/2023

زەمەن - کوردستانی

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی مەرجی دیکەی داناوە و رایگەیاندووە، ئەگەر مووچەش بنێرین دەتوانین مووچەی سەدا 60ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "حکومەتی عێراق بە شاندی هەرێمیان گوتووە، ئەگەر مووچەش بنێرین دەتوانین مووچەی سەدا 60ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین، پێویستە هەرێمی کوردستان مووچەی سەدا 40ی دیکە لە داهاتی خۆی دابین بکات".

ئاماژەی بەوەشدا: "مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە دەبێت هەرێم تەواوی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات".

وەزیری ئەوقاف جەختیکردەوە، لە زووترین کاتدا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن