ئه‌ردۆگان: قبوڵ ناكه‌ین پێنج وڵات داهاتوی جیهان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن
05:58 - 09/12/2023
زەمەن_تورکیا
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، جیهان له پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌وره‌تره و قبوڵ ناكرێت پێنج وڵات داهاتوی جیهان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئەمڕۆ شەممە له‌وتارێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، "دوێنێ ته‌ماشای دانیشتنێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانمان كرد، ئه‌مریكاش وه‌ك هه‌میشه به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆی به‌كارهێنا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێویستی به گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌رجێكه كه ناتوانرێت ده‌ستبه‌رداری بین".
وتیشی، "دادپه‌روه‌ری له جیهاندا به‌بێ ئه‌مریكا ده‌توانرێت جێبه‌جێبكرێت، چونكه ده‌بینیت ئه‌مریكا هه‌مو جۆره پاڵپشتییه‌ك بۆ ئیسرائیل دابین ده‌كات، به پاره و چه‌ك و پاڵپشتی لۆجستی، ئه‌مریكا چۆن لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له پێشكه‌شكردنی ئه‌م پشتگیرییه؟"
ناتوانین به ئه‌مریكا بڵێین دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ناتوانین به ئه‌مریكا بڵێین دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێده‌كات، ئێمه یه‌كه‌م كه‌سین كه پرسیار له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی ئه‌م پشتیوانییه، ئێمه‌ش له‌به‌رده‌میان ده‌وه‌ستین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سته‌ملێكراوان له غه‌ززه وه‌ستاوه، وه‌ك چۆن هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌مو سته‌ملێكراوانی جیهان وه‌ستاوه، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئیسرائیل به هێواشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كوژێت.
سه‌رۆكی توركیا ده‌شڵێت، "براكانمان له غه‌ززه، وه‌ك توركمانه‌كانی دیكه‌ی عێراق، توركه‌كانی باكوری قوبرس و وه‌ك توركمانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی توركمانستان، بۆیه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان هه‌مویاندا نییه بۆ ئێمه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی ئێستا پشتگیری له تیرۆری ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ڕوخسارێك نادۆزنه‌وه كه دواتر باس له مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن یان له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا بوه‌ستن".
دوێنێ هه‌ینی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نه‌یتوانی ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌ی ئیماراتی پەسەند بکات كه داوای ئاگربه‌ستی له كه‌رتی غه‌ززه کرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆی له دژی بڕیارنامه‌كه به‌كارهێنا.