لێدوانی سەرۆكی پارتی لەبارەی چوونی بۆ بەغدا
02:53 - 03/07/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پارتی لەدوای گەیشتنی بۆ بەغداد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە ئامانجی سەردانەکەی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی تەمووزی ٢٠٢٤، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا دەربڕی و ڕایگەیاند: ئامانج لە سەردانەکەی، بەهێزکردنی ئەو هەوڵانەیە کە پێش ئێستا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دراون و بوونەتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە سه‌رۆك وه‌زیران به نیه‌تێك سه‌ركردایه‌تیی ده‌وڵه‌ت
ده‌كات كه وای كردوه هه‌مووان بگه‌ینه ئه‌م دۆخه ئاسوده‌یه.
ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆكانیان سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆ و ناوچه‌كه بنیادنه‌ر بوون و بۆچونه‌كانیان هاوتای یه‌كتر بوون
بەپێی ئە زانیاریانەی دەست "زەمەن" کەوتووە بارزانی بۆ سێ مەبەست سەردانی بەغدادی کردووە ئەوانیش:
- بارزانی به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌سه‌ر
نێو ماڵی سونه و دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق قسه بكات.
- بابه‌تی دووه‌می بارزانیش تایبه‌ته به گفتوگۆكردن
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌كه‌كه و سێیه‌م بابه‌تیش، دانانی پارێزگاری كه‌ركوكه.
- ئامانجی سێیەمیش کۆبونەوەیەتی لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق