پەیام لەسەرۆکی هەرێمەوە بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران
03:16 - 06/07/2024
زەمەن:-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکییان سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دەکات و دەڵێت: ، به ناوی خۆم و خەڵکی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له مه‌سعود پزیشکیان دەکەم و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ دەخوازم.
هەر لەو پەیامەدا سەرۆکی هەرێم نوسیویەتی: "له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش."
بە گوێرەی ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێژەی بەشداریی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە ٪٤٩.٨ بووە و مەسعود پزیشکیان لە بەرەی چاکسازیخوازەکان بە ١٦ ملیۆن و ٣٨٤ هەزارو ٤٠٣ دەنگ بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا.