43 کوردستان

ئاسایشی سلێمانی رێگری بۆ گردبوونەوەیەک دژی لەشکرکێشی تورکیا دروستدەکات

08:50 - 03/07/2024

زەمەن - سلێمانی

لە گردبوونەوەیەدا کە لە نێو پارکی ئازادیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئاسایش بڵاوەیان پێکرابوو، بەشداربوانی گردبوونەوەکە دوو بەیاننامەیان  خوێندەوە کە یەکێکیان بەیاننامەی رێکخراوەکانی  ژینگە پارێزەران و، ئەوی دیشیان بەیاننامەی گردبوونەوەی نیشتمانی دژی داگیرکاری تورکیابوو.


لە راگەیاندنی رێکخراوەکانی ژینگە  پارێزان کە ئامارێکی تەواوی لەسەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا گرتبووە خۆی باس لەوە کراوە "هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین. بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان  و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین".


دەقی راگەیاندنی رێکخراوە ژینگەییەکان 


هێرش و داگیرکردنی خاک و ئیکۆسایدکردنی ژینگەی سروشتی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، ڕەتدەکەینەوە و بەتوندی لە دژی دەوەستینەوە:


* هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین. بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان  و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین.
* دەبێت دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا هێرش و داگیرکارییەکانی لە خاکی کوردستان ڕابگرێت، وە بنکە و بارەگاکانی بباتە دەرەوەی کوردستان و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان نەکات.
* بانگی گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و ئیکۆسایدکردنی ژینگە سروشتییەکەی. دەنگ هەڵبڕن و جوڵەی شەقام دەست پێ بکەن.
* داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن.
* داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە بەردەوامن لە هاوکاریکردنی سەربازی دەوڵەتی تورکیا، هاوکاریەکانیان بۆ سوپای ئەو دەوڵەتە داگیرکارەی ئەندامی ناتۆ ڕابگرن.
* بانگی بێدەنگ نەبوون و هەڵوێست و ڕاگرتنی داگیرکاری و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان دەکەین، لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان و نوێنه‌ریان له‌ عێراق، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وەیی، ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ی و كومه‌ڵگه‌ی كوردستان و عێراق و جیهان.


بەپێی دانپێدانانی جیهان و دەستوری عێراق، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی سەربەخۆیە و خاوەن حکومەت و کیانی خۆیەتی! بەڵام هەر ڕۆژەی لەلایەن دەوڵەتێکی داگیرکارەوە، سەروەری ئەم هەرێمە کوردییە پێشێل دەکرێت، دەستدرێژی دەکرێتەسەر و خاکەی داگیردەکرێت! بەتایبەت لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، گوند و شاخەکان تۆپباران دەکرێن، خەڵکی مەدەنی بێ ماڵ و جێگە دەکرێن، باخ و ڕەزی هاونیشتیمانیانمان لەناو دەبەن، دارستانە سروشتییە خۆڕسکەکان دەبڕنەوە، درەختەکان لەڕەگەوە هەڵدەکێشن و دەیاندزن، دارستانەکان دەسوتێن، چەکی قەدەغەکراوی کیمیای بەکاردەهێنن، کانی و کانیاوەکان وێران دەکەن، وڵاتپارێزان تیرۆر دەکەن!
ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات جینۆسایدی کورد و ئیکۆسایدی سروشت و ژینگەی کوردستانە، بەبەرچاوی دەوڵەتانی جیهان و عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خاکی پیرۆزمان داگیردەکەن. کەچی نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، هیچ هەڵوێست و بەیان و ڕێگرییەکیان نیە!


بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ٦ی ٢٠٢٤، سوپای داگیرکاری تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامداوە، هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
* پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان.
* پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان.
* پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان.
* پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان.
بەتەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە بەرواری ١٢ و ١٣ ی ٦ی ئەمساڵدا، سوپای داگیرکاری تورکیا ٢٧ بۆردوومانی بۆ سەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، وە چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.
بەتەنیا لەم ساڵدا، ٨ هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای داگیرکاری تورکیاوە بۆ سەر خاکی هەرێم شەهیدبوون.
لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت. هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلووک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت و بەمەش هەموو گوند و شارەدێ و زنار و زەوی و دۆڵ و خاک و ئاوی پشتی ئەم هێڵە، لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی تورکیادا دەبێت، وە هەر پێکدادانێکیش لەم ناوچەیەدا ڕووبدات، ئەوا لە ناو ئاواییەکاندا دەبێت و شارەدێکانی ئەو ناوچەیە دەبنە گۆڕەپانی شەڕ و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی و هێندەی تر ژینگە و سروشتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە وێران دەکرێ. 
ئامانجێکی تری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا لەم لەشکرکێشییە سەربازییە، گەیشتنە بە چیای حەوت تەبەق لە ناحیەی شیلادزێ و دواتریش داگیرکردنی زنجیرە چیای گارە، کە بەمە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە %٧٠ – ٧٥ی خاک و سنوری دەسەڵاتەکەی لە پارێزگای دهۆک لەدەستدەدات!


ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان:
1- کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە.
2- ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
3- ڕێکخراوی ئازادبوون.
4- ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق.
5- ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە.
6- ڕێکخراوی ژینگەی تەندروست.
7- د. ابتسام اسماعیل قادر - ماموستای زانكۆ و سەرۆكی بنكەی گەلاوێژ.
8- د. شێرکۆ حەمەئەمین قادر - مامۆستای زانکۆ.
9- د. بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد - مامۆستای زانکۆ.
10- ئالان شکور حەمەی هەیەر - پارێزەری ژینگە و شارەزا لە بواری سەلامەتی.
11- بیلال حسن ساڵح – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
12- سامان گوڵ محەممەد - شاعیر و چالاکوان.
13- سوارە مەحمود حەسەن - چالاکوان و ڕۆژنامەنووس.
14- هەڵوێست کەریم - فیمینستی ژینگەیی.
15- محمد صالح بەرزنجی- نووسەر و ڕۆژنامەنووس.
16- ئامانج شارباژێڕی - نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ل. ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ.
17- سەروەر قەرەداغی – ڕۆژنامەنوس و پارێزەری ژینگە.
18- عەباس قادر – مافناس.
19- بەرزان شەلال – مامۆستا.
20- حکیم عبدالکریم عبدالرحیم - چالاکی مەدەنی.
21- شادیار شۆڕش - ڕۆژنامەنووس.
22- بەرهەم هەورامی – ڕۆژنامەنوس.
23- ڕێز لەتیف – میدیاکار.
24- بەهرە عومەر – ڕۆژنامەنووس.
25- ئاڤان نادر – ڕۆژنامەنووس.
26- شۆخان ساڵح میرزا – ڕۆژنامەنووس.
27- هێرش سیروان – ڕۆژنامەنوس.
28- ساکار محمد سعید – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
29- شۆڕش خدر توفیق - چالاکی سیاسی.
30- لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر.
31- زکریا محمەد سعید - چالاکی مەدەنی .
32- پەروا علی - چالاکی مەدەنی.
33- ئومێد محمد ساڵح - ڕوژنامەنوس و شارەزای دادوەری .
34- سەنگەر عەبدوڵلا – چالاکوان.
35- ابراھیم محمد فرج - چالاکی سیاسی.
36- نەبیل موسا – پارێزەری ئاوی عێراق.
37- عەبدوڵلا کەریم مەحمود - توێژەی بواری ئەنفال.
38- مهاباد نەجم - هاوڵاتی.
39- سەرکەوت پێنجوێنی – ب. ڕێکخراوی کیکۆ.
40- ئەڤین تاهیر- ئەندامی باڵای ئەکادیمیای زیرەکی دەستکرد.
41- ڕەهێڵ شەوکەت – ڕۆژنامەنووس.
42- بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس.
43- شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس.
44- موحسین کەریم-میدیاکار
45- هەڵبەست عەبدوڵڵا - هاوڵاتی. 
46- نوا عەبدوڵلا - خوێندکاری زانکۆ.
47- سەردەشت محمد صالح – پارێزەری ژینگە.
48- نەخشەوان زیاد سمایل – مامۆستا و ئەندامی دامەزرێنەری گۆیژە بپارێزە.
49- باران گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس.
50- ئەرکان محەمەد – ڕۆژنامەنووس.
51- هێمن حسێن – ڕۆژنامەنووس.
52- هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس.
53- فەیروز ئیسماعیل – ڕۆژنامەنووس.
54- شەن سدیق – میدیاکار.
55- شادی حەسەن – میدیاکار.
56- ناسیار موستەفا – ڕۆژنامەنووس.
57- شنا فایەق – ڕۆژنامەنووس.
58- هیوا سەید سەلیم - نووسەر و چالاکی سیاسی.
59- شكراڵلە حمد ئەمین سەعید - چالاكوانی مەدەنی.
60- بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنووس.
61- زۆسك باڵەك – ڕۆژنامەنووس.
62- هاوڕێ جەبار - چالاكوانی سیاسی.
63- گەرمیان تۆفیق – ڕۆژنامەنووس.
64- سەرمەند قەرەداغی – ژینگەدۆست.
65- ئەیاد محەمەد – ڕۆژنامەنووس.
66- شەیما عەدنان-چالاکوانی سیاسی.
67- هەرێم مەحموود - چالاکوانی سیاسی.
68- جومعە كەریم - چالاکوانی سیاسی.
69- كۆچەر عومەر - چالاکوانی سیاسی.
70- بڕوا عبدولڕەحمان – ڕۆژنامەنووس.
71- میران عەبدوڵا – ڕۆژنامەنووس.
72- بەرهەم لەتیف – ڕۆژنامەنووس.
73- نێچیر لەتیف – ڕۆژنامەنووس.
74- ژیان سان – ڕۆژنامەنوس.
75- محمد عەزیز – ڕۆژنامەوان.
76- کەسەر بوڵدان – ڕۆژنامەنوس.
77- زانــا مستەفا – ڕۆژنامەنوس.
78- دیاری فایەق – میدیاکار.
79- ژینا ئیسماعیل – ڕۆژنامەنوس.
80- نژیر میکائیل أحمد - چالاکوانی سیاسی.
81- شنۆ محمد  - شاعیر و نوسەر.
82- ابراهیم حسن - جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر(پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان).
83- گوڵباغ جەلال - چالاکوانی سیاسی.
84- شۆڕش حەمەئەمین - چالاکوانی سیاسی.
85- فەرهاد عەلی - چالاکوانی سیاسی.
86- ئەوین سالار – فەرمانبەر. 
87- دڵنیا کەریم – فەرمانبەر. 
88- دیانا کەریم - دەرچوی دانەمەزراو.
89- ڕێبین بەکر – ڕۆژنامەنوس.
90- ئاراس ئیبراهیم – ڕۆژنامەوان.
91- سازگار عمر امین – فەرمانبەر و چالاکوانی ژینگە.
92- هاوژین شوانە – ڕۆژنامەنووس.
93- هەوار محمد – ڕۆژنامەنووس.
94- سەیران محمد – پەرستار.
95- هێشو شوانە - ڕاگەیاندکار.
96- هەنار شوانە – خوێندکار.
97- ئاوارە سالار - مامۆستا.
98- ئاڤێستا عوسمان – ڕۆژنامەنوس.
99- هێرۆ بەهادین – ڕۆژنامەنوس.
100- جوانە محمد – مامۆستا.
101- ڕێبین هەورامی – ڕۆژنامەنوس.
102- عبدالرحمان حسین – مامۆستا.
103- نزار کامل حسین – ئەندازیاری کشتوکاڵی و ژینگەدۆست.
104- هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس.
105- ئاوات علی ڕۆستەم – خۆبەخشی ژینگەیی.
106- توانا مستەفا – ڕۆژنامەنووس.
107- ڕۆژان ئەبوبەکر – ڕاگەیاندکار.
108- سامان فەریق - مامۆستا و ئەندام لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان KNO.
109- هەردی دولبەر - ڕۆژنامەنووس.
110- ئەنەس محمد – ڕاگەیاندکار.
111- وەلید ئەحمەد – ژەنیار.
112- پەخشان محمد - چالاکوان.
113- شەهلا حەفید – ئەندامی کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە.
114- د. ڕازاو گوڵێ مەحمود – پارێزەر.


…..
بڕیار بوو ئەمڕۆ گردبوونەوەیەک لە سەکۆی ئازادیی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی لە دژی ئۆپەراسیۆن و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوە بچێت، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕێگەیان نەدای چالاکییەکە بەڕێوە بچێت.


بڕیار بوو ئەمڕۆ ژمارەیەک لە چالاکوان و ئازادییخواز و هاوڵاتییان و کەسایەتییەکان لەدژی هێرشە داگیرکارییەکان و تێکدانی ژینگەی کوردستان گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن، بەڵام هاوشێوەی ڕابردوو دیسان هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە چالاکییەکە کرد.


دوانیوڕۆی ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوان و ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنوسان و هاوڵاتییان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی لە سەکۆی ئازادیی لە پارکی ئازادیی شارەکە گردببنەوە، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی گەیشتنە شوێنی گردبوونەوەکە و ڕێگەیان بە گردبوونەوەکە نەدا و بڵاوەیان بە بەشداربووانی ئەو ناڕەزایەتییە کرد.


ئەم ڕێگرییانە بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی چڕ و بێ پسانەوە دەکاتە سەر ژینگەی کوردستان و چەکی کیمیایی بەکاردێنێت و دارستان و پووش و پاوان و باخ و ڕەزی هاوڵاتییانی سووتاندوە.


هاوکات دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەزاران سەربازی هێناوەتە ناو هەرێمی کوردستان و وەک پێشتر ڕایگەیاندوە دەیەوێت ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بکات، حکومەتی هەرێم و عێراقیش هیچ هەڵوێستێکیان نییە و ڕێگەش بە ناڕەزاییەتی و چالاکیی دژی ئەو داگیرکارییە نادەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن