54 کوردستان

لەتیف رەشید: سەردانەکەى بارزانى بۆ بەغدا گرنگ و کاریگەربوو

09:16 - 04/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى لە بەغدا سەردانی سەرۆککۆماری عێراقی کرد و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی عێراقیان کرد. 

بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 4ی تەممووزی 2024، مەسعود بارزانی سەردانی دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کرد. 

دەشڵێت: "لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسیەکانی عێراق ئامادەی بوون، سەرۆککۆماری عێراق پێزانینی بۆ سەردانی بارزانی بۆ بەغدا هەبوو و بە گرنگ و کاریگەر وەسف کرد لە قووڵکردنەوەی دیالۆگێکی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و هیوای خواست دەرئەنجامەکانی ئەو سەردانە خزمەتی سەقامگیریی و بەرژەوەندیی عێراق بکات."

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باسی "بارودۆخی گشتیی عێراق و دواپێشهاتەکان کرا و جەخت لە پتەوکردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لەپێناو تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان و بەردەوامیی ئەو کەشە ئەرێنیەی کە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتووەتە کایەوە." 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن