94 کوردستان

پیاوێک هاوسەر و کچەکەى و نەوەیەکى خۆى کوشت

07:39 - 07/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

پیاوێک لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان هاوسەر، کچێک و نەوەیەکی خۆی کوشت. رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی گوڤەچلی سەر بە شارۆچكەی ئارگوڤان روویدا. 

پیاوێكی تەمەن 61 ساڵ بە ناوی عیسمەت بوداک لە ماڵەکەی خۆیدا سۆنگول بوداکی تەمەن 64 ساڵی هاوسەرى، جانسو ئاسڵانی تەمەنی 33 ساڵی کچی و بولوم ئاسڵانی تەمەن 5 ساڵی نەوەی بە چەک کوشت. دواتر بە هەمان چەک هەوڵیدا خۆی بکوژێت. 

لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقە، هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە ئاگادار کرانەوە. تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمە تیمی تەندروستییان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرد. 

بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، پار لە باکووری کوردستان و تورکیا سێ هەزار و 773 شەڕ و رووداوی تەقەکردن تۆمارکراون و لەو رووداوانەشدا دوو هەزار و 318 کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 820 کەسیش بریندار بوون؛ 763 لەو شەڕ و تەقەکردنانە لە باکووری کوردستان بوون، بەهۆیانەوە 483 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 63 کەسیش بریندار بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن