902 کوردستان

بەغدا بۆ ناردنی مووچە (پێنج زانیاری نوێی) لەسەر هێزە ئەمنیەکان دەوێت

04:45 - 07/07/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

 

 سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ١٠ ڕۆژی دیکەی پێویستە.

ناوبرا دەڵێت: لەپەیوەندی لەگەڵ د. عەمار سوبحی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ بەدواداچونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنیەکان وتی: لەئەنجامی وردبینی لیستەکان داوای زانیاریمان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆی هەبونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنیەکان.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە «زەمەن»ی راگەیاند بەغدا داواى «رۆژى دامەزراندن، کۆدى مووچە، ناوى چوارى مووچەخۆر، ناوى سیانى دایکى ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و پلەی سەربازی کراوە و هەموویمان رەوانە کردووە بۆ وەزارەتى پیشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان".

سۆران عومەر دەشڵێت: حکومەت درەنگ رەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان بۆ ئەمەش شاندێکی چاودێری دارایی دێتەوە هەرێم و پێویستیان بە ١٠ ڕۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتی وردبینی.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەى مانگى ئایارى هێزە ئەمنییەکان و مووچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى شارستانى دەنێرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن