940 کوردستان

بۆ ناردنى مووچەى هێزە ئەمنییەکان بەغدا داوایەکى قورسى لە هەرێم کردووە

08:29 - 07/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن کە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراقەوە دەستیکەوتووە، حکومەتى عێراق لە بەرامبەر ناردنى مووچەى هێزە ئەمنییەکان داواى تەواوى داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستانى کردووە.

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، جگە لە داهاتى نانەوتى، بەغدا داوایکردووە کە خاڵە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان بە هاوبەشى بەڕێوەببرێن، لەبەرئەوەى گومانى لەو داهاتە هەیە کە لەلایەن وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستانەوە پێیان دەدرێت.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن