لە تاڤگەی بێخاڵ منداڵێک لە باوەشی باوکی دەکەوێتە خوارەوە و دەخنکێت
04:28 - 07/07/2024
زەمەن _ سۆران
بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: لە هاوینەهەواری بێخاڵ منداڵێک لە باوەشی باوکی دەکەوێتە خوارەوە بۆ نێو ئاوی تاڤگەی بێخاڵ و دەخنکێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی تەمووزی ٢٠٢٤، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە: کە لە هاوینە هەواری بێخاڵ، منداڵێکی کوڕی تەمەن دوو ساڵان لە باوەشی باوکیدا دەکەوێتە خوارەوە بۆ نێو ئاوی تاڤگەی بێخاڵ و دەخنکێت.
هەروەها وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە ، تائێستا تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەیدان.
خێزانی منداڵەکە دانیشتووی شاری هەولێرن و بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە هاوینەهەواری بێخاڵ.