582 کوردستان

زانیاری نوێ لەسەر مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت

05:47 - 07/07/2024

زەمەن - کوردستانی

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بە سولفە بنێردرێت تا کێشەی لیستی مووچە و کێشەکانی دیکەیان لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، رۆژی سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو پێشنیازە باس بکات و دەنگی لەسەر بدرێت، ئەگەر دەنگی پێویستی بەدەستهێنا جێبەجێ دەکرێت و مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی هەرێم دەکرێت، ئەگەر دەنگی پێویستیشی نەهێنا رەت دەکرێتەوە و ناردنی زیاتر دوادەکەوێت و چارەنووسی بەنادیاری دەمێنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن