228 کوردستان

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە

09:25 - 04/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشكاندنی كرێی كەڵەكەبووی كارەبا، تاوەكو 31ی 7ی 2024 بەردەوامدەبێت.

 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی بڕیارەكە كۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن