40 کوردستان

وەزارەتی کارەبا بڕی پێدانی کارەبای ڕۆژانەی بە هاووڵاتیان ڕاگەیاند

11:15 - 08/07/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، خەرجی مانگانەی وەزارەکەیان 100 ملیۆن دۆلارە و بەو داهاتەی مانگانە لە هاوبەشانی کارەبای کۆدەکەنەوە خەرجی وەزارەتەکە دابین دەکەین.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زۆر سنوردارە و تەنیا دەتوانرێت سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنرێت، رۆژانە 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن.

راشیگەیاند، خەرجی مانگانەی وەزارەتی کارەبا 100 ملیۆن دۆلارە و هیچ بڕە پارەیەکیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج ناکرێت، بۆ کڕینی وزە و پێداویستییەکانی وەزارەتەکە تەنیا سود لە 8٪ی ئەو داهاتە وەردەگرن کە مانگانە لە هاوبەشانی کارەبای وەردەگرنەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە، هاوبەشانی کارەبا قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکە بوە و مانگانە ناتوانن پارەی کارەبا بدەن بەوهۆیەوە داهاتی وەزارەتەکەیان کەمە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: هەنگاو دەنێن بۆئەوەی سود لە وزەی خۆر وەربگرن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و هەنگاوی باش ناروە ئێستا لە زۆرێک لە باڵەخانە و مزگەوت و شوێنە گشتییەکان سیستمی سۆلار دانراوە و هەوڵەکانیان بۆئەو مەبەستە چڕتر دەکەنەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن