32 کوردستان

گه‌ڕی دووه‌می پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئێران دەستیپێکرد

09:37 - 05/07/2024

زه‌مه‌ن - رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

ئه‌مڕۆ هەینی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەستیپێکرده‌وه‌؛ لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بنکەکانی دەنگدان، ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی لە یەکێک لەبنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 8ـی بەیانی دەنگیدا.

دوێنێ پێنجشەممە 4ـی تەممووزی 2024، بانگەشەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی چواردەهەمین خولی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات و ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، مەسعود پزیشکیان بە ژمارە 22 و سەعید جەلیلی بە ژمارە 44  ڕۆژی هەینی کێبڕکێی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 117ـی دەستوور و یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 2764 لە 26ی تەممووزی 1985، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەدەچێت و لەم گەڕەدا تاکە پێوەری سەرکەوتن، بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنەکە دەبێت.

ناوەندەکە بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی هەینی، لە دایکبووانی 6ی تەممووزی 2006 و هەموو ئەوانەی لە 18 ساڵەوە بەرەوژوورن دەتوانن بەشداری دەنگدان بکەن بەو مەرجەی هەڵگری ناسنامەی ئێران بن.

ئەنجامی خولی یەكەم بەمشێوەیە بوو:
مەسعود پزیشكیان: 10 ملیۆن و 415 هەزار و 191 دەنگ، دەکاتە 42.6%.
‎سەعید جەلیلی: نۆ ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگ، دەکاتە 38.8%.


هەڵبژاردن لە نێوان مەسعوود پزیشكیان و سەعید جەلیلی لە قۆناغی دووەمە و هەر پاڵێوراوێك زۆرینەی دەنگەكان بباتەوە، دەبێتە خاوەنی كورسیی سەرۆكایەتیی وڵات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن