١٠٠ دۆلار بەنرخی تاک ١٥٠ هەزاری تێپەڕاند
03:28 - 08/07/2024
زەمەن _ ئابووری
بەهای دۆلار زیاتر بەرزبوەوە و 100 دۆلار بەنرخی تاک 150 هەزار دیناری تێپەڕاند.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی تەمووزی ٢٠٢٤، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبوەوە و 100 دۆلار بەنرخی تاک بەرامبەر بە 150 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بەرامبەر 149 هەزار و 350 دیناری عێراقی بوو.