686 عیراق

میسر دەیەوێت پایتەختێکى ئیداریی بۆ عێراق دروستبکات

11:51 - 05/02/2025

 زەمەن - عێراقی

رۆژنامەی سەباح لە چاپی ئەمڕۆیدا لە زاری حامید عەبد حەمەد سەرۆکی دەستەى شارە نوێیەکان لە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى عێراق رایگەیاند، چوار کۆمپانیاى تایبەتمەندى میسر دواکارییان پێشکەش بە وەزارەتەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى پایەتەختی ئیداریی بۆ عێراق کە دەکەوێتە ناحیەى نەهرەوان لە قەزای مەدائینى رۆژهەڵاتى بەغداد.

 

ئەو کۆمپانیا میسرییانە پسپۆڕییان هەیە لە بوارى بیناسازیی و دروستکردنى یەکە ئیدارییەکاندا.

 

حامید باسی لەوەشکردووە پرۆژەى گواستنەوەى پایتەختى ئیداریی پێشنیازێکە بۆ کەمکردنەوەى فشارەکانى سەر شارى بەغداد و بڕیارە هەر وەزارەتێک 50 دۆنم زەوی بۆ دابینبکرێت تا وەزارەتەکانى لەسەر بونیاد بنرێت و تا ئێستاش لە ژێر تاووتوێکردندایە.
ئەگەر پرۆژەکە پەسەند بکرێت پایتەختە نوێیە ئیدارییەکە هەموو مەرجە سەردەمییەکانى شارى تێدا دەبێت و کۆتا تەکنۆلۆجیاى پەیوەندیی و ئەمنی تێدا دەستەبەر دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن