305 کوردستان

لیژنەکەی یەکێتی و پارتی رەشنوسی رێکەوتنێکی 9 تەوەری و 15 خاڵی ئامادەکرد

09:51 - 04/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ سێشەممە، پێنجەمین کۆبوونەوەی شاندی هونەرى پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆتایی هات.

 

بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەنجامى کۆبوونەوەکان ئامادەکردنى رەشنووسێکى نۆ تەوەری بووە، کە 15 خاڵ لە خۆ دەگرێت و دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای دانووستانی پارتی و یەکێتی.

 

گرنگترینی تەوەرەکان لایەنی سیاسی، پەرلەمان، دارایی ، پەیوەندییەکان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە ، وزە، دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ کارنامەی چوار ساڵی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت.

 

لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەر خاڵێکی ناکۆک مابێتەوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بەجێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن