4637 کوردستان

بکوژی تازە بوکەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

11:00 - 03/02/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: بکوژی ژنەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی دەستگیرکرا.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.

ئاماژەی بەوەشداوە بکوژەکە ناوی (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، مشەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە تەنها سێ ڕۆژ بوو ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو، لەبەردەم ماڵەکەیدا دەستڕێژی گوللەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن