1399 ئابوری

نرخى زێڕ بەرزترینى لە مێژوودا تۆمارکرد

07:47 - 04/02/2025

زەمەن - ئابورى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، لە کرانەوەى بۆرسەى ئەمریکا نرخى یەک ئۆنس زێڕ بۆ دوو هەزار و 845 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین نرخە لە مێژووى دروستبوونییەوە.

 

شارەزایانى ئابوورى دەڵێن، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ، ئەو جەنگە ئابوورییەیە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانى خاوەن ئابوورى بەهێز بەرپایکردووە، کە بووەتە هۆى دروستبوونى ناسەقامگیرى بازاڕ و بەهۆیەوە نرخى زێڕ بەرزبووەتەوە.

 

شایەنى باسە، ئەمڕۆ سزاى باجى گومرگى 10%ى ئەمریکا بۆسەر هاوردەى کەلوپەلى چینى کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەبەرامبەریشدا چین باجى گومرگیى سەر هاوردەى کاڵاى ئەمریکاى بۆ وڵاتەکەى بەهەمان رێژە بەرزرکردەوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن