1134 کوردستان

وادەی هاتنی یەکەم شەپۆلی باران بارین بەرەو هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

09:51 - 17/08/2024

زەمەن - کوردستانی

 

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، “بەھۆی زیاتر چالاکبوونی بارانی وەرزی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی و باشووری ئێران و ھاتنی شێیەکی زۆر لەو ماوەیەدا ئەگەر ھەیە لە ڕۆژەکانی کۆتایی ئەم مانگەدا ھەورەبروسکە و بارانی بەخوڕ زیاتر بەرەو سەرەوە جووڵە بکات و ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سعودیەش بگرێتەوە و بە کاریگەرییەکی لاوازیش ھەر لەھەمان ماوەدا پێشبینی دەکرێت ئەو حاڵەتە بەلاوازی بگاتە ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان”.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەدا ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم لەھەندێ شوێندا و چالاکبوونی ھەورەبروسکە بەگشتی، بەڵام ئەو بارانە کاریگەری نابێت بۆ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن