تاکە ژنی شاندەکەی سەرۆککۆماری ئێران کێیە؟
11:44 - 12/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
لە شاندەکەی
مەسعود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان تەنیا یەک ژن هەیە
و ئەوەش بووەتە جێگەی باسوخواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
دوێنێ سەرۆککۆماری
ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی عێراقی کرد و ئەمڕۆش لە
هەرێمی کوردستانە.
لەناو شاندی باڵای
ئێران تەنیا یەک وەزیری ژن هەیە کە ئەویش وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارسازیی ئەو
وڵاتەیە.
ئەو ژنەش ناوی فەرزانە سادقە و تاکە ژنی ناو کابینەکەی
پزیشکیانە، فەرزانە تەمەنی ٤٨ ساڵە و خەڵکی ئەسفەهانە، بەشی تەلارسازی خوێندووە و
دکتۆرای لە پلاندانانی شاردا بەدەستهێناوە.
فەرزانە سادق
هاوسەرگیری کردووە و یەک منداڵی هەیە، لە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٤ وەک یەکەمین ژنە وەزیر لە
کابینەکەی پزیشکیان دەستبەکاربوو.