کەى مووچەى مانگى هەشت دابەشدەکرێت.. پەرلەمانتارێک زانیارى نوێ ئاشکرادەکات
06:47 - 08/09/2024
زەمەن - کوردستانى
ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئێستا تۆپەکە کەوتووەتە ساحەى هەرێمى کوردستانەوە و ئەگەر بەزوویى داواکارییەکانى بەغداد جێبەجێ بکات، بەغداد مووچەى مانگى هەشت دەنێرێت.
جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە دیدارێکدا رایگەیاند، بەغداد داواى لە هەرێمى کوردستان کردووە، ئەو کەموکوڕییانەى لە لیستى مووچەدا هەیە چارەسەریان بکات، ئێستا چاوەڕوانى هەرێمى کوردستانن بۆئەوەى پارەى مووچەى مانگى هەشت بنێرن.
راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى نێوان ئەنجوومەنى وەزاریى عێراق بۆ ئابوورى و ئەنجوومەنى هەرێمى کوردستان، گفتوگۆ لەبارەى سەرجەم کێشەکانى پەیوەست بە مووچە دەکرێت و چاوەڕواندەکرێت ئەنجامەکەى بە کۆتاییهێنان بە کێشەى مووچە بشکێتەوە.