3052 کوردستان

کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت راگەیەندرا

07:09 - 10/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، هەرکات بەغدا پارەى مووچەى مانگى هەشتى خەرجکرد، راستەوخۆ لیستى مووچە رادەگەیەنن و دەست بە دابەشکردنى دەکەن.

 

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچە نەماوە و چاوەڕێی ناردنی ئەو پارەیە دەکەن کە ماوە.

 

ئاماژەى بەوەشدا، دوای ناردنی پارەکەی بەغدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە بڵاو دەکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت و ئامادەکارییەکانیش بۆ مووچەی مانگ 9 دەست پێ دەکەین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن