80 کوردستان

پزیشکیان بانگهێشتی مەسعود بارزانی كرد بۆ سەردانکردنی ئێران

12:27 - 12/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، لە شاری هەولێر، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی مەسعود بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن