123 کوردستان

ئەو هەواڵە خۆشەی هەمووان چاوەڕێی بوون

10:40 - 12/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ئەمڕۆوە کەشێکی تەواو فێنک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسیی ڕایگه‌یاند، لەمڕۆوه ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤،‌ ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکدایە کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت و تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

دەشڵێت: لە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو دەکاتە زۆرێکی وڵاتانی ناوچەکە ھەر لە سووریا و باکووری سعوودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانی.

باسی لەوەش کردووە، لەم قۆناغەدا پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرەتای سییەکان نزم دەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی عێراق بۆ خوار چلەکان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاکی بۆ سەر ناوچەکانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەڕاست دەبێتە ھۆکارێک بۆ زوو دەستپێکردنی وەرزی باران، لە ماوەیەکی نزیکی داھاتوودا.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن