منداڵێک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا
11:50 - 12/09/2024
زەمەن - سۆران
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سۆران، منداڵێک گیانی لەدەستدا
و چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، ڕووداوێکی سەختی ھاتووچۆ لە جۆری
لێکدان، لەلایەن ئۆتۆمبیلی جۆری پیک اپ تۆیۆتا و تڕێلە اسکانیا، لە رێگای خەلیفان
سپیلک ئۆڤەرپاسی سپیلک ڕوویدا.
باسی لەوەش
کردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تریش بەسەختی
برینداربوون.