689 کوردستان

بەپەلە.. لەناو شار ئۆتۆمبێلێک کەسێکی کوشت و هەڵات

02:47 - 21/08/2024

زەمەن- سلێمانی

 

 ئەو ئۆتۆمبێلەی شەوی رابردو کەسێکی کوشت و هەڵات، ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشەوە بکوژەکە دەستگیرکرا.

لە راگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێ« تۆمەتباری گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک بە ڕووداوی هاتوچۆ، بەماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێر دەستگیردەکات.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٣ لە ئەندەرپاسی (پردی کۆبانی) لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و بەجێ ی دەهێڵێت، دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی. 

ئاسایش دەڵێ« نیوەڕۆی ئەمرۆ ٢٠٢٤/٨/٢١ تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی( أ، ن ، ف) دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە».

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن