1659 کوردستان

دایکی رەوا مەجید مافیا کوردەکەی سوید دەستگیرکرا

05:47 - 21/08/2024

زەمەن - کوردستانی

 

ئەمڕۆ دایکی رەوا مەجید ئەو مافیا کوردەی سوید بە رێوی کوردی ناساندبوو دەستگیرکرا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، دایکی رەوا مەجید بە تۆمەتی داڵدەدانی تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.

 

رەوا مەجیدی تەمەن 37 ساڵ کە لە میدیای سویدی بە "رێوی کورد" ناوی دەهێندرێت، سەرکردایەتیی گرووپێکی بە ناوی "فۆکسترۆت"ی دەکرد و ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی خۆی شاردبووەوە، لە رۆژی 6ـی ئۆکتۆبەری 2023 لەکاتی پەڕینەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوور دەستگیرکرا، دوای دەستگیرکردنەکە، باوکی رەوا بە میدیای سویدی گوت، کوڕەکەی لە ئێران زیندانی کراوە.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن