31 ئابوری

دۆلار رێژەیەک دابەزی

10:14 - 12/09/2024

زەمەن - ئابوری

لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار و دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەراود بەدوێنێ بەهاکەی دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زەمەن"، له‌ بۆرسه‌ی هه‌ولێرو به‌غداده‌وه‌ بەدەستی گه‌یشتووه‌، نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزارو 500دینارە بە فرۆشی كۆ و بە تاكیش بە 150 هەزار دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار بە 149هەزار و 500 دینارە.
100 یۆرۆ بە 163 هەزارو 750 دینارە.
100 پاوەن بە 193 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زارو 600 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هه‌زارو 600دینارە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن