هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە.. چیتر وەکو ڕابردوو نابێت
02:04 - 16/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی
گرێبەست ڕایگەیاند، لەم مانگەوە (ئەیلوول) مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بە مووچەی
مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵلا نوێنەری
گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت: لە 1ی 9ی 2024 یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
لە مانگی ئەیلوولەوە دەبێت، واتا لە مانگی نۆوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەکانیان
بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن کە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزارە .
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ
دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، له دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئیمزا لەسەر ناو و لیستی 38 هەزار مامۆستای
وانەبێژ کراوە کە بوونەتە گرێبەست .
باسی لەوەش کرد، لە ئەمڕۆوە
لیست و ناوەکان دەنێرێنە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەستی مووچەی مامۆستایانی
گرێبەست، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت .