28 ئابوری

دۆلار بۆ سەرو ١٥٠ هەزار بەرزبوەوە

09:50 - 17/09/2024

زەمەن - ئابوری

لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار و دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەراود بەدوێنێ بەهاکەی بەرزبوەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زەمەن"، له‌ بۆرسه‌ی هه‌ولێرو به‌غداده‌وه‌ بەدەستی گه‌یشتووه‌، نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزارو 100 دینارە بە فرۆشی كۆ و بە تاكیش بە 150 هەزار و 500 دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار بە 150 هەزارو 100 دینارە.
100 یۆرۆ بە 163 هەزارو 250 دینارە.
100 پاوەن بە 193 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زارو 600 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هه‌زارو 600دینارە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن