91 ئابوری

وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکراکرا

11:40 - 16/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕەوانە بکرێت و لەم ڕۆژانەشدا وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە دەنێرێت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمڕۆ دووشەممە، لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی ئاب بە تەواوی دەگاتە هەرێمی کوردستان.

هاوکات دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە دوای سەردانەکەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق دڵنیای دراوە لە بەردەوامبوونی ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ١٦ی مانگی نۆیە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی هەشت دیار نییە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن