21 ئابوری

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ گەیشتە ٥٥٠ هەزار دینار

09:38 - 16/09/2024

زەمەن - هەولێر

 ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2024، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە 2586 دۆلار.

بەپێی شرۆڤەکاران، ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە.

دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا بوونەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ.

لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی هەر مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢١ لەسەرەتای مانگە نۆوە تا ئێستا ٢٠ هەزار دیناری چووەتەسەر و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٥٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن