218 ئابوری

نرخى دۆلار بەرزبووەوە

06:19 - 12/09/2024

زەمەن - ئابورى

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەرزبووەوە.

لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 149,850 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149،650 دیناربوو.

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 257 ملیۆن دۆلارى خستەڕوو، 12 ملیۆن و 750 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن