715 جیهان

گومانەکان لەسەر کوژرانى شوێنگرەوەى حـ.ـەسـ.ـەن نەسـ.ـروڵا زیاتردەبن

09:07 - 05/10/2024

زەمەن - جیهانى

 

دواى هێرشە مووشەکییەکەى رۆژى هەینى ئیسرائیل بۆسەر گەڕەکێکى باشوورى بەیروت کە هاشم سەفیەدین کەسى دووەمى حزبوڵا و شوێنگرەوەى حەسەن نەسروڵا بەرپرسى پێشووى حزبوڵاى لوبنانى لێبوو، گومانەکان چڕتربوونەتەوە لەوەى کە هاشم سەفیەدینیش کوژرابێت.

 

ئێوارەى ئەمڕرۆ شەممە، دوو بەرپرسى حزبوڵا ئاشکرایانکرد، لەدوا هێرشەکەى رۆژى هەینى ئیسرائیل بۆسەر باشوورى بەیروت، پەیوەندییان لەگەڵ هاشم سەفیەدین پچڕاوە و نازانن لەکوێیە و چیلێهاتووە.

بەگوێرەى ئاژانسى فرانس پرێس کە دوو بەرپرسەکەى حەماس قسەیان بۆکردووە، ئێستا حزبوڵا لە هەوڵدان بگەن بەو ژێرزەمینەى ئیسرائیل بە ئامانجى گرتووە بۆئەوەى بزانن هاشم سەفیەدین لەوێبووە یاخود نا، بەڵام بەهۆى هێرشە بەردەوامەکانى ئیسرائیلەوە ناتوانن.

درەنگانی رۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر گەڕەکێکی باشووری بەیرووت و رایگەیاند، لەهێرشەکەدا هاشم سەفیەدینیان بە ئامانج کردووە. تائێستا بە فەرمی لەلایەن حیزبوڵڵاوە کوژرانی هاشم سەفیەدین پشتڕاستنەکراوەتەوە. 

هاشم سەفیەدین، لەدایکبووی ساڵی 1964 و ئامۆزای حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی بوو، لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، بە شوێنگرەوەی چاوەڕوانکراو بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە ناودەبرا. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن