42 کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکاران

01:52 - 05/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

دکتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: هیچ خوێندکارێک دەرماڵەی نافەوتێت و دوای دەرچوونیشی دەتوانێت ئەو دەرماڵەیەی وەری نەگرتووە، وەری بگرێت.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بە میدیا پارتی وتووە: هیچ بڕیارێک نییە سێ یەکەمە دەرچووەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لەسەر داهاتی نێوخۆ دابمەزرێن. ئاماژە بەوەش دەکات،

راشیگەیاند، ساڵانە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ خانەنشین دەبن و شوێنەکانیان چۆڵ دەبێت. بۆیە پێویستە بە یەکەمەکان شوێنیان پڕبکرێتەوە. لەسەر ئەو بنچینەیەش کاروبارە کارگێڕییەکان بۆ یەکەمەکان بە مەبەستی دامەزراندنیان کراوە.

دووپاتیشی کردەوە، بابەتەکە لەسەر مێزی گفتوگۆی ئەنجوومەنی وەزیرانە، بەڵام دامەزراندنیان پێویستی بەوەیە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بودجەیان بۆ تەرخانبکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن