110 ئابوری

چارەنووسی مووچەکان چییان لێدێت.. نوێترین زانیاری گەیشت

11:53 - 01/12/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: بەغدا ئەگەر پارەی سێ مانگیش بنێرێت ئێمە هەر دەتوانین دوو موچە دابەش بکەین.

دژوار فایەق، راوێژکارى باڵاى سەرۆکى حکومەت ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا گوژمەى یەکەمى پارەکەش بنێرێت کورتهێنانمان دەبێت و ناتوانین موچەى مانگى ١٠ دابەش بکەین.

هەروەها دەڵێت: کە هەرێمى کوردستان داواى لە بەغدا کردوە سێ مووچە بەیەکەوە بنێرن بۆئەوەى بەپەلە بتوانن دوو موچەى مانگەکانى ١٠ و ١١ دابەش بکەن.

هاوکات لەبارەی  موچەى مانگى ١٢ـش وتى: هەرێمى کوردستان داواى کردوە موناقەلە لە شوێنێکى دیکەوە بکرێت تا بتوانن پێش کۆتاییهاتنى ساڵ هەرسێ موچەکە دابەش بکەن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن