2764 کوردستان

بەپەلە.. هەواڵێکی ناخۆش لەبەغداوە لەبارەی مووچە

06:23 - 04/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق پێى گوتووە، مەسەلەى مووچە هیچ سیاسیى نییە، بەڵکو هۆکارى سەرەکى کێشەکە، پابەندنەبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە بودجەوە، گوتووشیەتى، جگە لەو 763 ملیار دینارەى بڕیارى خەرجکردنى دراوە، هیچ پارەیەکى دیکە بۆ هەرێمى کوردستان نانێرن.

 

سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبونی سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆو پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە بەڕێز سەرۆکوەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لەنەناردنی موچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکومەتی عێراقی هۆکارەو ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە!

 

سۆران عوەر نوسیویشیەتى، سەرۆکوەزیران بەڕێز محمد شیاع سودانی لەوەڵامدا وتی مەسەلەی موچە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە، پێشتر هەرێم بەهیچ مادەو بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و موچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکەلەپشکی هەرێم 12.67%ـە هەر ئەو 763 ملیارانە ماوە کە بڕیارمان لێ داوەو هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا، هەرێم پابەند نەبووە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنوری و باج و داهات، بەڵکو ئەم هەموارەی یاسای بودجە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە چارەسەر بکات بۆ ساڵی داهاتوو!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن