817 کوردستان

لەم شارەى کوردستان سبەینێ کرایە پشوو

08:10 - 04/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

پارێزگاى کەرکوک رایگەیاند، لەسەر رێنمایی پارێزگار سبەی دەوامی فەرمی لە چەند شوێنێک رادەگیرێت.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە بەشی راگەیاندن و پەیوەندیی حکومی پارێزگاى کەرکوک بڵاویکردووەتەوە هاتووە، سبەی پێنجشەممە 5ى کانوونى یەکەم، لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و سەرجەم خوێندنگە و زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانیش جگە لە زانكۆی تەكنیكیی باكوور و کۆلێژەکانی پشووی فەرمییە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، زانكۆی تەكنیكیی باكوور و کۆلێژەکانی پشووەکە نایانگرێتەوە چونکە دكتۆر عەلیا عەتار، سەرۆكی زانكۆی ناوبراو داوای کردووە پشووەکە نەیانگرێتەوە، لەبەر تاقیكردنەوەی خوێندكارەكانیان.

سەبارەت بە هۆکاری پشووەکە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەی هاوكاتە لەگەڵ یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرای پاك و بێگەرد سەلامی خوای لێبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن