بەپەلە... ژنێک لە نهۆمی دووی دادگای سلێمانییەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە
12:01 - 04/12/2024
زەمەن _ سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا ژنێک لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانی ژنێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی کانوونی ٢٠٢٤، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە زەمەنی ڕاگەیاند: ژنەکە بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و لێسەندنەوەی منداڵەکانی بە بڕیاری دادگا، لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانی خۆی فڕیدایە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دادگا بەهۆی ناجێگیری باری دەروونییەوە بڕیاری لێسەندنەنەوەی منداڵەکانی ئەو ژنەی داوە.