راگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستانەوە
06:55 - 04/12/2024
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تا دواى سەرى ساڵ سەرجەم خەرجییەکانى دام و دەزگاکانی حکومەت رادەگرێت.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، بەهۆى نزیکبوونەوەى کۆتایى ساڵى 2024 و بە مەبەستى دیاریکردنى هەلى گونجاو بۆ یەکە ژمێرکارییەکانى بەستراو و نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بە مەبەستى پاکتاوکردنى ژمێرکارییەکان و گەیاندنیان بە وەزارەت لە بەروارى 10ى کانوونى یەکەمەوە، سەرجەم خەرجییەکانى دامودەزگاکانى حکومەت رادەگرن.