353 کوردستان

عێراق لەتکەنۆکێکی بۆ سلێمانی ناردووە مێشوولە لیێداوا

02:25 - 28/12/2024

زەمەن _ سلێمانی

 

 وەزارەتی بازرگانی عێراق جۆرێک لەتکە نۆکی بۆ پارێزگای سلێمانی ناردووە، مێشوولە لێی داوە و بە کەڵکی خواردن نایەت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، کاسترۆ مەعروف، سەرۆکی پێشووی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: لەتکەنۆکی ئەمجارەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، کە وەک بەشەخۆراکی مانگی ١٢ بۆ پارێزگای سلێمانیی ناردووە، مێشوولە لێی داوە و بەکەڵکی خواردن نایەت، ئەمە لە حاڵەت دەرچووە و بووەتە دیاردە، چونکە بەردەوام ئەم کێشەیە دووبارە دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هیچ مانگێک نەبووە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە تەواوی بەشە خۆراکی پارێزگای ئێمەی وەکوو خۆی ڕەوانە بکات؛ بەردەوام یەکێک لە بەشە خۆراکییەکان کێشەی تێدا بووە، تەنانەت لە کێشی هەر فەردەیەک فێڵی تێدا دەکات و کەمتر لەوەی خۆی دەنێرێت.

سەرۆکی پێشووی لیژنەی کشتوکاڵ بـــە پێویستیشی دەزانێت نوێنەرانی کورد لە بەغدا بەدواداچوونی جیددی بۆ ئەم پرسە بکەن و نابێت ئاسایشی خۆراک تێکەڵ بە بابەتی سیاسی بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن