بڕی بارانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە
02:47 - 28/12/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم ئاماری بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە سنووری پێنجوێن باریووە.
ئەمرؤ شەممە، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، داتای بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: زۆرترین بڕی باران کە بڕەکەی ٤٨.٤ ملمە، لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە سلێمانی باریووە کە بڕەکەی (١٦.٣) ملیمەترە، پاشان هەڵەبجە بە بڕی (١٣.٢) ملیمەتر و دواتر هەولێر بە بڕی (١.٤) ملیمەتر باریووە.