96 کوردستان

بەرنامەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ سەری ساڵ چۆن دەبێت؟

12:27 - 29/12/2024

زەمەن – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا دەڵێت، پێدانی کارەبای نیشتمانی لە پشووەکانی سەری ساڵ ٦ بۆ ٧ کاتژمێر دەبێت ڕۆژانە.

لە لێدوانێکدا سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا کە لەبەردەستدایە رۆژانە ٦ بۆ ٧ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و ئەو بڕە كارەبایەی كە هەیە دابەشدەكرێت.

دەشڵێت: بۆ سەری ساڵ بە هەمان بەرنامەی رۆژانی ئاسایی كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت كە لە ئێستادا ٦ بۆ ٧ كاتژمێر كارەبا دابیندەكرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن