ئۆجەلان پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی باخچەلی و ئەردۆغان دەکات
11:48 - 29/12/2024
زەمەن - کوردستانی
دەم پارتی ناوەڕۆکی
سەردانەکەی بۆ لای ئۆجەلان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئۆجەلان پشتیوانیی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی
باخچەلی و ئەردۆغان دەربڕیوە.
دوێنێ شاندێکی دەم پارتی
سەردانی ئۆجەلانیان کرد لە ئیمڕاڵی و ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی
سەردانەکەوە دەم پارتی دەڵێت: عەبدوڵا ئۆجەلان تەندروستى باش بووە و هەڵسەنگاندنەکانی
بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون.
دەشڵێت: هەڵسەنگاندنەکانی
ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستمان کرد.
هاوکات بەپێی
ڕاگەیەنراوەکە، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ دەستپێشخەرییە
نوێیەکەی باخچەلی و ئەردۆغان، داوای لە شاندەکەی پارتی دەم کردووە بۆچوونەکانی بگەیەننە
ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا.