نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی کاربەڕێکەری ئەمریکا کۆبوونەوە
02:35 - 29/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دانيال روبنستين، باڵیۆزی کاربەڕێکەری ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و گفتووگۆیان لەسەر چەند تەوەرێک کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له دانيال روبنستين باڵیۆزی کاربەڕێکەری ئەمریکا لە عێراق کرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبار‌ى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
ئاماژە بەوەشکراوە، دانيال روبنستين، جه‌ختى له پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكا بە به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيری له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و كاركردن بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتييه‌كى جێ‌گير، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان له شنگال و كريستيان و پێکهاته‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه"، بەپێی راگەیێندراوەکە.