ئەمشەو کۆبوونەوەیەکى گرنگ لەبارەى هەرێمى کوردستان لەماڵى سودانى ئەنجامدەدرێت
07:59 - 29/01/2025
زەمەن - کوردستانى
بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوەیەکى گرنگ لەماڵى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە بەشدارى سەرجەم لایەنە عێراقى و کوردستانییەکان لە پەرلەمان لەبارەى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەى زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەبارەى هەموارى یاساى بودجەى گشتى عێراق دەبێت کە تایبەتە بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و جێگرەکانى و سەرۆکى سەرجەم فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لە پێکهاتەى شیعە و سونە و کورد بەشداردەبن.